حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان لە شنگال ڕایگەیاند، هەبوون و مانەوەی هێزی حەشدی شەعبی لە شنگال مەترسیدارە.
حەیدەر شەشۆ، ڕاگەیاند" ئێستا لە شنگال حەشدی شەعبی هەموو جۆرە خرووقاتێک بەرامبەر خەڵک دەکات و خەڵک بێزارە لەم هێزە و مانەوە و هەبوونیشیان مەترسیدارە لەسەر ئایندەی خەڵکی شنگال."
وتیشى" ڕەوشی شنگال زۆر خراپە، چونکە خەڵکی شنگال لە نەبوونی هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک دەناڵینن و نەک تەنیا ڕەوشی شنگال خراپە، بەڵکو ڕەوشی تەواوی ناوچەکانی ئێزدییەکان خراپن .
شەشۆ ئاشکرای کرد، حەشدی شەعبی هێزێکی خۆسەپێنە، ئێستاش لە شنگال لە نێوان سنووری عێراق و سووریا کاری قاچاخچیەتی و دزی و تاڵان و هێڕشکردنە سەر خەڵک دەکەن و پێش دوو ڕۆژیش چوونەتە سەر ماڵێک کە کاری شوانی دەکەن و هەموو ماڵ و داراییان بردوون و ئازاریان داون.
حەیدەر شەشۆ گوتی، ئێستا خەڵکی شنگال بێزارن لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەیانەوێ هەڕچی زووە ئەم هێزە شنگال بەجێ بێڵێت، چونکە ئەم هێزە لەسەر بنەمای ئایینی و تائیفی دامەزراوە، کەواتە هیچ ئامانجێکیان جگە لە ئەجێنداکەیان لە شنگال نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.