Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 09:05

فڕۆکە جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆردومانی چیای ئه‌لهوی کرد

بووەتە هۆی نیگەرانی دانیشتوانی ئه‌م سنووره‌
کوردستان TV
#7
100%


بۆ جارێكی دیكه‌ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا دووجار بۆردومانی چیای ئه‌لهوی كرد لە نزیك قەزای ئامێدی.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 2/7/2018 فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دووجار بۆردومانی چیای ئه‌لهوری كردووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌یرانگه‌ی به‌رێ سیلێ سه‌ر به‌ قەزای ئامێدی و تا ئێستا نازانرێت لە بۆردومانەكەدا زیانی گیان هەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای هاووڵاتیان دروستكردووە.

دوای بۆرده‌مانه‌كه‌ش فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌ی سوراونه‌ته‌وه‌.

جێگەی ئاماژەیە بەبیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناوبەناو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.