به‌رپرسێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاشكرای ده‌كات هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دامەزراندنی هەزار و ٥٠٠ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و لە رۆژی دەنگدانیشدا ٤٥ هەزار کەس بۆ سەر سندوقەکان بۆ ماوەی تەنها یەک رۆژ دادەمەزرێن.
وتیشى" زیاتر لە مانگێکە دەستیان کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەرەتادا ناوی قەوارە سیاسیەکانیان تۆمارکرد و دواتر هاوپەیمانیەتیەکان، لە هەفتەی داهاتووشدا پرۆسەی نوێکردنەوەی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکەنەوە.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به‌تۆمار كردنی كاندید و قه‌واره و هاوپه‌یمانه‌تیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ووردبینیان بۆ بكه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.