Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 09:57

نزیکه‌ی سێ‌ هەزار مریشکی مرداربوو فرێده‌درێته‌ سەرچاوەی ئاوی زەڵم

بۆته‌ هۆی ناشرینكردنی سیمای ناوچەكە كە شوێنێكی گەشتیارییە
کوردستان TV
#7
100%


شەوی رابردوو لە ناحیەی خوڕماڵ 3000 مریشكی مرداربوو فڕێدراوەتە ناو سەرچاوەی ئاوی زەڵم لە نزیك پردی زەڵمی سەربە ناحیەی خورماڵ لەپارێزگای هەڵەبجە. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی گه‌شتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

سامان كەریم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لەو كارە بێدەنگ نابن و دەبێت ئەنجامدەرانی توندترین سزابدرێن.

گوتیشی لەلایەن خاوەنی هەر كێڵگەی پەلەوەرییەكەوە ئەنجادرابێت، مۆڵەتی لێدەسەنرێتەوە، چونكە ئەوە كارێكی نامرۆڤانەیە و دوورە لە هەموو بەهایەكەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە باسی لەوەشكرد، دەستبەجێ‌ تیمەكانیان گەیشتونەتە پردی زەڵم، كە شوێنی فڕێدانی مریشكەكانە و  دەركەوتووە نزیكەی سێ‌ هەزار مریشكی مرداربوو فڕێدراونەتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم لە نزیك پردی زەڵم لەسەر رێگای سەرەكی هەڵەبجە سلێمانی.

گوتیشی: فڕێدانی ئەو مریشكانە هەرچەندە هۆكارێكن بۆ بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی، لەگەڵ ئەوەشدا بوونه‌ته‌ هۆی ناشرینكردنی سیمای ناوچەكە، كە شوێنێكی گەشتیارییە و پیسكردنی ژینگەو ئاوی ناوچەكەی لێدەكەوێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و بەردەوامیش دەبن تا دۆزینەوەی بكەرانی.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌حه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك له‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند‌: فڕێدانی ئه‌و مریشكانه‌ كاره‌ساتی ژینگه‌یی هه‌یه و‌ هه‌روه‌ها چه‌ندین گوندیش له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مه‌یه‌و ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی سیروان كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌ بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.