وێنه‌ی چه‌ندین كاروان لە ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق بڵاوكرایه‌وه به‌ره‌و پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێكه‌وتون.
میدیایەکی ناسراوی عێراقی بڵاویکردەوە ئه‌مرۆ دووشه‌مه 2ی تەموز هێزێكی سه‌ربازی لەشاری بەغداوە ره‌وانی پارێزگای كه‌ركوك كرا .
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندوه به‌فه‌رمانی حكومه‌تی عێراق هێزێكی سه‌ربازی له یه‌كه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ پێكهاتووه به‌ره‌و شاری كه‌ركووك نێردراون و كه خۆیان بۆ پرۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌سنوری ئه‌و پارێزگایه ئاماده ده‌كات و هێزه‌كه بریتیه له‌ژماریه‌ك بار هه‌ڵگرو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی.
له ماوه‌ی رابردودا داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ئه‌نجامدا و له نوێترین كرده‌وه‌شیدا هه‌شت كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانی رفاند و دواتر كوشتنی و ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غدا دۆزرایه‌وه.
بەرەبەیانی دوێنێ یەكشەممە، دوو تەقینەوە لە شاری كەركوك روویاندا‌و بەهۆیەوە كەسێك كوژراو و 19 كەسی دیكەش برینداربوون، كە 15ی كەسیانی ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دێت راكارن جبوری پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت داوای له به‌غدا كردبوو كه هێز ڕه‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك بكات بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و پارێزگایه و ده‌وروبه‌ری.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد‌و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.