مانگی رابردوو لە هەولێر گرتەیەكی ڤیدیۆیی كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی توشی شۆك كرد .
لە گرتە ڤیدیۆیه‌كه‌دا مێردمنداڵێك به ناوی (یوسف) باس لەوە دەكات بێ كەسه و دایك و باوكی مردون و كەسی تریشی نییە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆی مێرمنداڵێك گوایه له گۆڕستان ده‌خه‌وێت، ئێمه تیمێكمان پێكهینا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و مێرمنداڵه له ئه‌نجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و مێرمنداڵه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و باوك و كه‌س و كاری هه‌یه ته‌نیا بۆ شه‌وێكیش له گۆڕستان نه‌ماوه‌ته‌وه ئێستاش كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای باوكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.