شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسى لقى 15 ى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا ڕه‌وشى خانه‌قین ئاڵۆزه و سه‌ر ماڵى هاوڵاتیانى كورد پارێزراو نییه ، به‌هۆی دروست بوونى ئه‌و گروپانه‌ى له‌خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری دروست بوون كه‌بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و خێزانه كورده‌كان .
شێخ جه‌عفه‌ر ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌و گروپانه‌ى دروست بوون له‌ناوچه‌كه‌دا گوایه داعشن ، به‌ڵام هیچی وانییه ، ئه‌و گروپانه حه‌شدى شه‌عبین و له‌به‌رامبه‌ر كورد ده‌وه‌ستنه‌وه له‌شه‌هید كردنیان و ڕفاندنى هاوڵاتیانى كورد وه‌ك ئه‌وه‌ى لهههفتهكانى پێشوو ڕوویدا
به‌رپرسى لقى 15 ى پارتى ڕاشیگه‌یاند ، چه‌كدارانى داعش به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م لهخانهقینن زیاتر ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناوچه‌كانى جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره بوونیان هه‌یه و چاڵاكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئێستاى ناو خانه‌قینه‌وه ناوبراو ڕایگه‌یاند ، له‌خانه‌قین پۆلیسى فریاكه‌وتنى عێراقى تێدایه به‌لام ئه‌و هێزه ناتوانێ ئارامى شار‌و سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان بپارێزێت ، ڕاشیگه‌یاند هێزی ئاسایشى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌له‌ناو خانه‌قینه ئه‌و هێزه‌ش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نیه و ناتوانێ سه‌روماڵ و گیانى هاوڵاتیانى كورد بپارێزێ
لهكۆتادا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕایگه‌یاند ، خه‌ڵكى عه‌ره‌ب به‌ناوى داعشه‌وه چه‌كى هه‌ڵگرتووه به‌رامبه‌ر به‌كورد و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گیانیان ، له‌ئێستادا سه‌روماڵى هاوڵاتیانى كورد له‌مه‌ترسى دایه له‌وه‌ى ژیانیان پارێزراو نیه ، ڕۆژانه دووچارى هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه چه‌كداره‌كان ده‌بنه‌وه ، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندنیان له‌سه‌ره
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.