ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی له بڕیارێكی نوێ‌دا ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی بۆسه‌ر به‌نده‌ری شاری حه‌دیده راگرت، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌م كردنی ده‌رفه‌تێك بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئه‌م رێكخراوه بتوانێ قه‌یرانی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و حوسییه‌كان به‌شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له تویتێكدا وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه نووسیویه‌تیی: ئێمه پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی مارتن گریفیز نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو بتوانێ پاشه‌كشه‌ی بێشه‌رت و مه‌رجی حوسییه‌كان له به‌نده‌ری حه‌دیده بكات به كرده‌یی. هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان پێكهێنا تا كاتی پێویست بۆ پرۆسه‌كه بخوڵقێنین و هیواداراین ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.
به‌نده‌ری حه‌دیده ته‌نیا راڕه‌وی حوسییه‌كانه كه به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رچاوه‌ی لۆجستیكی خۆیانی لێوه دابین ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وپێشه‌وه كه هێرشی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی سعودیا بۆسه‌ر حوسییه‌كان له به‌نده‌ری حه‌دیده ده‌ستی پێكردووه پێكدادانه‌كانی نێوانیان 429 كوژراوی له‌هه‌ردوولا وه‌رگرتووه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری قوربانییانی مه‌ده‌نی رانه‌گه‌یه‌نراوه و كاری گروپه‌كانی فریاكه‌وتن له شاری به‌نده‌ریی حه‌دیده ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه.
سه‌رچاوه بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.