لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ، ئاگاداری ته‌واوی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكانی سەر بە وەزارەت ده‌كاته‌وه ، كە ماوەی یاسایی يان تەواو كردووە و نەبوونەتە خاوەن باڵەخانەی خۆیان نین ، پێویستە له‌سه‌ریان بۆ ساڵی خوێندنی 2018 -2019 ، ساڵانی داهاتوو قوتابی تازە وەرنەگرن تاوەكو دەبنە خاوەن باڵەخانەی تایبەتی خۆتان بەپێی ماددەی 26، خاڵی (1،2،3) لە رێنماییەكانی ژمارە 1ی ساڵی (2016)ی قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان.
په‌روه‌رده ڕاشیده‌گه‌ێنێت كاركردن به‌پێچه‌وانه‌ى بڕیار و نوسراوه‌كانمان ، رێكاری یاسایی له بەرامبەرتان دەگیرێتەبەر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.