له ڕاگه‌ێنراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له دیوانی پارێزگای سلێمانی، به‌وردیی باس له بارودۆخی ئاسایش‌و ئارامیی پارێزگاكه و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هاووڵاتیان و هه‌موو فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا كه به دڵسۆزانه و گیانێكی به‌رپرسانه‌و نیشتمانییانه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه.
هۆكاری گرێدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی بریتی بوو له ده‌ركردنی 14 بڕیار هاوڵاتیان و پاراستنی سه‌رو ماڵیان و ئارامی پارێزگاكه به گشتی ده‌ركران
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی بڕیاره‌كانه:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوونی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ناوخۆ كه پێشتر به‌فه‌رمانی پارێزگار پێكهێنراون، بۆ بنه‌بڕكردنی تاوان‌و دیارده‌ی چه‌كداریی‌و ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌و بێ مۆڵهتو هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی تر.
دووه‌م: به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگیكردنی لیژنه‌ی ئارامیی شاری سلێمانی و لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سهرپێچیكردنو زیادهڕهوییو خراپیی كوالێتییو سواڵكردن‌و تێكدانی نه‌زمی گشتیی و هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراوی تر پێكهێنراون.
سێیه‌م: ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون.
چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی بیانیی كه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا پێدراوه، پێویسته سێ مانگ جارێك پشكنینێكی ته‌ندروستیی ڕه‌سمیی بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیشی‌و ئه‌و شوێنه‌یشی كاری تێداده‌كات به‌رپرسیار ده‌بن.
پێنجه‌م: هێزه‌كانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی بهرگرییو فریاكه‌وتن، هاوكارو هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش ده‌بن بۆ ڕێگرتن له هه‌ر زیادهڕهوییو سهرپێچیكردنو هه‌ر دۆخێكی پێویست، به‌پێی ڕێنمایی پارێزگاری سلێمانی.
شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگری شارستانیی پارێزگای سلێمانی، هه‌موو تیمه‌كانی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك، له‌م باره‌یه‌وه ڕێنمایی پێویست پێشكه‌ش به هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاكان ده‌كات.
حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان‌و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، ڕێگریی له هه‌ر حاڵه‌تێكی بیرهه‌ڵكه‌ندنی نایاسایی دهكاتو به‌پێی یاسا‌و له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی پارێزگاری سلێمانیدا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌وردیی ڕێنماییه‌كانی په‌یوه‌ست به پاراستنی دارستان‌و ژینگه‌و ڕاوكردن جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌شته‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی گرتوخانهكانو نه‌هێشتنی هیچ جیاوازیی‌و جیاكارییهكو چاودێریكردنی وردی شێڵتهرو خانه‌و گرتوخانه‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر.
نۆیه‌م: پێویسته هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا، بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌روه‌ریی یاسادا؛ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆكی دادگاكان‌و داواكاری گشتیی‌و دادوه‌ره‌كاندا كۆده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی دانانی چێوه‌یه‌كی یاسایی پته‌و بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و سزادانی تاوانباران.
یانزه‌یه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی شوێن‌و دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی پێشووی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی.
دوانزه‌یه‌م: تیمی فریاكه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ شوێنه گه‌شتیاریی و گشتییه‌كان پێكده‌هێنرێن.
سیانزه‌یه‌م: هه‌موو ئه‌م بڕیار‌و ڕێنماییانه به‌بێ جیاوازیی و گوێدانه پله‌و پایه‌و پۆستی كه‌سه سه‌رپێچیكه‌ره‌كان، جێبه‌جێده‌كرێن.
چوارده‌یه‌م: پارێزگاری سلێمانی؛ پشتیوانیی و هاوكاریی پێویست پێشكه‌ش به هه‌موو فه‌رمانگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان.
له كۆتایشدا لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی سوپاسی بڕیار‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی تری كرد، كه پشتیوان‌و جێبه‌جێكاری بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.