Erbil 25°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 03:22

ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو خولی پله‌یه‌کی لاوانی کوردستان ده‌ست پێده‌کات

له‌راگه‌یاندراوی یه‌كێتى تۆپى پێ
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، یه‌كێـتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان ، ئاگاداری یانه‌ به‌شداربووه‌كانی خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ده‌كات ،  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری  2018/7/5 خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.

یه‌كێتیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  خوله‌كه‌ به‌ به‌شداری 12 یانه‌ ده‌بێت، كه‌ به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی دابه‌شكراون به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (بروسك، ئارارات، هه‌ڵۆ، ئاڵا، ئاسۆ و كۆیه‌).
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (چه‌مچه‌ماڵ، ئاشتی، سیروانی نوێ، سیروانی شاره‌زوور، ده‌ربه‌ندیخان و رزگاری).

یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هه‌ڵۆ × ئاڵا
ئاسۆ × كۆیه‌
بروسك × ئارارات
چه‌مچه‌ماڵ × ئاشتی
ده‌ربه‌ندیخان × رزگاری
سیروانی نوێ × سیروانی شاره‌زوور

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.