دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌نجێك به‌ناوی "كاوان كامه‌ران فه‌تحولڵا" له‌دایكبووی ساڵی 2005 دانیشتووی كه‌لار له گه‌ره‌كی شه‌هیدان له‌ماڵ ده‌رده‌چیت و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له رٍِاگه‌ێنراوێكدا له باره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه ڕایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه به‌دوای ئه‌وگه‌نجه‌دا كه له ماڵ چووبوو ده‌ره‌وه و نه‌گه‌رابۆوه، گه‌ڕان به دوایدا ده‌ستی پێكرد.
ڕاشیگه‌یاند: ئێواره‌ی یه‌ك شه‌مه له‌ڕوباری سیروان ته‌رمی ناوبراو دۆزرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كرا.
پۆلیسی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند: دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی بشكنین له‌ڕوداوه‌كه كه‌ئایه ناوبراو خنكاوه ، یاخود خنكیندراوه.
ده‌شڵێت: له‌ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌رچۆنێتی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراوده‌كات و له‌سه‌رسكاڵای باوكی به‌بڕیاری دادوه‌ر دوو گومان لێكراو ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.