Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:27

نوێنه‌ری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە دەکات

لەكۆبوونەوه‌كه‌دا چەندین تەوەری گرنگ دەخرێته‌ ڕوو
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، راگه‌یاندنى  
 نووسینگه‌ى رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمى كوردستان  ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 1 ى 7 تا به‌رواری 5 ى 7 ى 2018 ، لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر گفتوگۆكانی یەكەم راپۆرتی خولیی عێراق بە پەیماننامەی عەرەبی بۆ مافی مرۆڤ ئەنجام بدرێن بە بەشداری شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم.

لە بارەی كۆبوونەوەكانی پەیماننامەی عەرەبی  بۆ مافی مرۆڤ د.دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە چوارچێوەی شاندی عێراق كە پێكهاتووە لە چەندین وەزارەتی ودەستەی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدراڵ لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن، ئێمەش وەك شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی دوایین لێكتێگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر بەتایبەتی لەگەڵ هەردوو وەزارتی دەرەوە و داد، لە گفتوگۆكان و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەكانی عێراق هەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی رۆڵێكی كارامان هەبێت و ئاستی حكومڕانی لە هەرێم وتەحەدددیاتەكان بخەینە روو.


دیندار زێباری سەبارەت بە رۆڵی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆیانە وتی : لەم كۆبوونەوانەدا ئێمە چەندین تەوەری گرنگ دەخەینە روو وەك: بەشداری كردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكان، پێشوازی كردن لە ئاوارە و پەنابەران ،پاراستنی مافی ئافرەتان، رۆڵی یاسا، ئازادی میدیا و رادەربڕین،مافی كرێكاران و كرێكارانی بیانی،مافی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان،كەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، پەروەردە و خوێندنی باڵا، قەڵاچۆكردنی ماددە هۆشبەرەكان، سزای لە سێدارەدان، رزگاركردن و هاوكاری كردنی قوربانیانی دەستی داعش بەتایبەتی كوردانی ئێزیدی.


شایەنی باسە ئەم كۆبوونەوانە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە دەبەسترێت و لەسەر ئاستی جیاجیا لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمكاری عەرەبی و بە ئامادەبوونی چەند بریكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی لە حكومەتی فیدراڵی و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.