Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:31

کۆتاییەکی بە ئازار

چاوەکان لەسەر ئەدا و یاریی ئەو جووت یاریزانە بوو
کوردستان TV
100%

 لە ژیانی ئەمڕۆماندا مۆندیال پێویستی بە میسی و ڕوناڵدۆیە نەک ئەوەی ئەو دووانە تێدا بچووک ببنەوە، ئێوە تەماشاکەن بە بارتەقای دوو هەفتەی پێشوو چاوەکان لەسەر ئەدا و یاریی ئەو جووت یاریزانە بوو، تەنانەت ئەگەر لە هاندەرە خاوەن سەلیقەکان بپرسی چێژت دەوێت یان جامی جیهانی دەیانجار بە دەنگی بەرز بەجێ پێی مادێرا و کێجەکەدا دەڕواتەوە، نەک وەک کورتە فلمێک هەمووی لە مۆندیالدا کۆ بکاتەوە. ئەو دووانە لە ڕووسیا دەرکران، کەچی کەسێکی خاوەن ویژدان نییە بڵێت ئەوان گەورەنین و ئەم پاڵەوانێتیە بچووکیانی کردۆتەوە، هەروەها ئەوەش بزانن تادێت ئەم جۆرە خولانە پێگەی ئەستێرەکانی تێدا لاواز دەبێت، کە لە کۆتایدا کاپتنێک نازناوەکە دەباتەوە هێندەی هەڵگری نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان کەس باسی ناکات، لە پێشوودا دەیان ئەستێرە هەبوون مۆندیالیان نەبردووە، کە ڕەنگە هەریەکە بارودۆخی تایبەتی خۆی هەبووبێت و چیرۆکێکی زۆر و گێڕانەوەی کاتی دەوێت، بەڵام کاتێک دێتە سەر باسی لیۆ و کریس ئەوان خۆیان پێناسەی مۆندیال و شوناسی تۆپی پێی ئەمڕۆن لە مەشریقەوە بۆ مەغریب، بۆیە مۆندیالی خۆتان بۆ خۆتان، ئێمە دووانەی خۆمان دەوێت.

هەوراز کاوە

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.