لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان تۆماری یه‌كه‌م حاڵه‌تى به‌نه‌خۆشى تای خوێنبەربوونی راگەیاند .
به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى ته‌ندروستى ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 1 ى 7 ى 2018 ستافى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیری ته‌ندروستى كۆبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌تى تۆماری نه‌خۆشیه‌كه سێ بڕیار درا به‌م شێوه‌یه :
1- پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ وشیاركردنەوەی خەڵكی لەو نەخۆشییە و ڕێنوێنیكردن بۆ خۆپاراستنیان.
2- دابینكردنی بودجەیەك لەلایەن حكومەتەوە بۆ پرژاندنی دەرمان بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشیەكە و ئەو كارەش لە گوندەكانەوە دەستپێدەكات.
3- دروستكردنی ژووری كار لە سەرجەم پارێزگاكان تایبەت بە نەخۆشییەكە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشت لە كوشتارگە لاوەكییەكان و ئەوانەی مەرجی تەندروستیان نییە، هەروەها دا‌واشیان لێ دەكات پاكوخاوێنی خۆیان بپارێزن تا دوور بن لە نەخۆشییەكە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.