Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:26

فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی ئێران داوای یارمه‌تی له‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌کات

چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، پێمان وایه‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ یارمه‌تیده‌رمان بن له‌ دۆزینه‌وه‌یان.

لیوا سه‌ید محه‌مه‌د باقرزاده‌، فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌ی به‌دواداگه‌ڕانی ونبووان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران،  رایگه‌یاند: پێمان وایه‌ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له‌ ونبووانی ئێرانی، له‌و ناوچه‌یه‌ ھه‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه‌ خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان و ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه‌ یارمه‌تیده‌رمان بن.

گوتیشی: ھه‌موو گیراوه‌كان له‌سه‌رده‌می به‌عس گۆڕاونه‌ته‌وه‌ و شتێك به‌ ناوی گیراوی شه‌ڕ نه‌ماوه‌ چ له‌ ئێران و چ له‌ عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه‌ رووفاتی ئه‌و قوربانیانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان

ئه‌مرۆ لایه‌نه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌ عێراق و ئێران به‌ سه‌رپه‌رشتی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سۆراخی ونبووانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان سازكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ره‌ڤان حه‌مدی،بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و لیوا حازم قاسم، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و لیوا سه‌ید محه‌مه‌د باقرزاده‌، فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌ی به‌دواداگه‌ڕانی ونبووان له‌ كۆماری ئێسلامی و نوێنه‌ری خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداربوون .

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.