Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:19

ئه‌ڵمانیا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی ستراتیژی له‌گه‌ڵ کوردستان واژۆ کرد

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری
کوردستان TV
#7
100%

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری زیاتر بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی و دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ به‌سه‌ر لێقه‌وماواندا‌، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی ئیمزا ده‌كرێت.

رێككه‌وتی 30/6 رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانی به‌ ئاماده‌بوونی فرانك فرانكێ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ و كارزان نوری به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن له‌باره‌ی میكانیزمی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و گه‌یاندنیان به‌ هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكرا.

ktv

له‌ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌ لایه‌نی یه‌كه‌م واته‌ رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ كۆكركردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی زیاتر له‌ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپی و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ عێراق له‌ڕێگای فڕۆكه‌ یان وشكانی و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌ هاوكارییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.

به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پابه‌ند ده‌بێت به‌‌ دابینكردنی هاوكاری لۆجستی و دیاریكردنی ستافی دابه‌شكردن و هه‌ڵبژاردنی سوودمه‌ندان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.

هاوكات ئه‌م رێككه‌وتنه‌ تا كۆتایی ساڵی 2019 به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نوێكردنه‌وه‌ به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێت‌.

شایه‌نی باسه‌ رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئه‌ڵمانیا له‌ رابردوودا چه‌ندین كاروانی هاوكاری مرۆیی گه‌یاندۆته‌ كوردستان و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌ر لێقه‌وماوان و ئاواره‌و په‌نابه‌راندا دابه‌شكراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.