به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى دوێنى شه‌ممه 30ى حوزه‌یرانى 2018، موسڵمانێكى پێشنوێژی مزگه‌وتێك 262 كه‌سى كریستیانى له كوشتن ڕزگار كرد.
دواى نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه هێرشیك كرایه سه‌ر گوندیك له وڵاتى نێجیریا كه زۆرینه‌ى دانیشتووى گونده‌كه سه‌ر به ئاینى كریستیانن، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بووه و نزیكه‌ى 300 چه‌كداربوونه و ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكى گونده‌كه و ماڵ و حاڵى خه‌ڵكى گونده‌كه‌یان سوتاندووه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشكردنه‌كه خه‌ڵكێكى زۆرى گونده‌كه هه‌ڵهاتوون بۆ گونده‌كانى نزییكیان كه سه‌ر به ئاینى ئیسلامن.
ئیمام و پێشنوێژى مزگه‌وتیك به بى بى سى ڕایگه‌یاند: هه‌ر كاتێك بینیم خه‌ڵكێكى زۆر هه‌ڵهاتوون له گونده‌كه‌یان به‌هۆى هێرشى ئیسلامیه توندره‌وه‌كان و له ترسى كوشتن هانایان بردووه بۆ گونده‌كه‌مان هه‌وڵى ئه‌وه‌م دا ژیانیان ڕزگار بكه‌م، به‌پێى قسه‌كانى ئیمامه‌كه هه‌ڵهاتووه‌كان 262 كه‌س بوونه‌و ئه‌و ئافره‌ته‌كانى له ماڵى خۆى و پیاوه‌كانیشى له مزگه‌وتى گونده‌كه شاردبووه.
بى بى سى له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌وان له‌به‌ر پاراستنى ژیانى مه‌لاى مزگه‌وته‌كه و خه‌ڵكى گونده‌كه وێنه‌كانیان لێڵكردووه و ناوى گونده‌كه‌یان نه‌بردووه تا تووشى گرفت و ناخۆشى نه‌بنه‌وه.
چه‌ند ساڵێكه وڵاتى نێجیریا ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایش ده‌بێته‌وه له لایه‌ن چه‌ته‌ى دزى ئاژه‌ڵان و میلیشیا چه‌كداره‌كانى بۆكو و تا ئێستا ده‌یان هێرشى له‌م جۆره كراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه گرووپه ته‌كفیریه تیرۆریسته‌كانى لێیه.
جێى ئاماژه‌یه له ناوچه‌كانى وڵاتى نێجیریا، گرووپه ته‌كفیریه تیرۆریسته‌كانى بۆكۆ حه‌رام له‌وه‌ته‌ى دروست بوونه له ساڵى 2009 وه شه‌پۆڵێكى توندوتیژى كه‌وتووته نێو لادێیه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه و زۆر جار تووشى كوشتن و دزینى ماڵ و ئاژه‌ڵانیان ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.