به‌رپرسانی سعودیه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئه‌و مه‌رجانه‌یان راگه‌یاند كه رێگا ده‌دات هاووڵاتیان مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن به‌ده‌ست بێنن.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سه‌به‌قی سعودی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنی ئاشكرا كردووه‌و مه‌رجه‌كانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: كه‌سی داواكار ده‌بێت ته‌مه‌نی له 21 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: نابێ هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانی هه‌بێت.
سێیه‌م: نابێ هیچ نه‌خۆشییه‌كی هه‌بێ ، یان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بێت و توانای به‌كار هێنانی چه‌كی نه‌بێت.
چواره‌م: داوكاری مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن ده‌بێ راپۆرتی پزیشكی له‌گه‌ڵدا بێت و ده‌بێت داواكار به‌ڵێننامه‌یه‌ك پربكاته‌وه.
پێنجه‌م: ماوه‌ی وه‌رگرتنی داواكاری بۆ پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن ته‌نها ساڵێكه.
بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه له كاتێكدایه كه به‌شێكی هاووڵاتیانی سعودیه چه‌كی بێ مۆڵه‌تییان له‌لایه، بۆیه داوا له‌و هاوڵاتییانه كراوه كه ئه‌وانه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌تییان له‌لایه خۆبه‌خشانه بێن چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌رجی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێدانی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان تێدابوو، ئه‌و كاته حكومه‌ت مۆڵه‌تییان پێ ده‌دات، ئه‌گه‌رنا تووشی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.