Erbil 28°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:22

به‌وێنه‌.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا 10 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی 

پێنج له‌برینداره‌كان منداڵن
کوردستان TV
#7
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی به‌یه‌كدا كێشانی 2 ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر ڕێگای خانه‌قین - كه‌لار 10 هاوڵاتی بریندار بوون كه‌ برینی 3 كه‌سیان سه‌خته‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌لار – خانه‌قین له‌ نزیك گوندی شێره‌وه‌ن ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی هۆندا - توێتا كرۆلا ڕوویدا له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو شۆفێر و هه‌شت سه‌رنشین برینداربوون كه‌ پێنج له‌برینداره‌كان منداڵن.

ڕاشیگه‌یاند:  له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پێویست بۆبرینداره‌كان كراوه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ سێ له‌برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 23ی هاتووچۆ ڕاگیراون.

garmyangarmyan1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.