Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 02:11

پەرلەمانی کوردستان پڕۆژه‌ یاسای تیرۆری په‌سه‌ند کرد

به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا
کوردستان TV
100%

په‌یامنێرمان ئامانج ساڵح پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا گفتوگۆی درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره‌ 3ـی خسته‌ به‌رنامه‌ی كارو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.

ئامانج ساڵح راشیگه‌یاند: ته‌نیا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ ئیسلامییه‌كان دژی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ بوون و داوایان ده‌كرد به‌ ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگی له‌سه‌ر درایه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر په‌سه‌ند كرایه‌وه‌.

شایانی باسه ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ستێنرابوو كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ 2016 ته‌واو بكرێت و هه‌ر دوو ساڵ جارێك ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێته‌وه‌ .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.