ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به تاڵیبان كۆتاییهاتووه.
غه‌نی له كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا له شاری كابول وتی كه هێزه ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ودوا ده‌توانن ده‌ستبكه‌نه‌وه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌رامبه‌ر به گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستان.
سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه وتیشی: حكومه‌ت داواكاری هاوڵاتییانی بۆ به‌رقه‌راریی ئاشتی قبوڵكرد و خستییه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئێستاش له ئه‌ستۆی تاڵیبانه بڕیار بده‌ن كه ئایا ده‌خوازن درێژه به كوشتار بده‌ن یان بێنه ناو ره‌وتی ئاشتییه‌وه.
لێدوانه‌كانی ئه‌شره‌ف غه‌نی له‌كاتێكدایه كه دوای كۆتاییهتانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان چه‌كدارانی تاڵیبان له زنجیره هێرشێكدا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانیان كوشتووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه تاڵیبان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ته‌نیا ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاگربه‌ستی راگه‌یاندبوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دوای سێ رۆژه‌كه‌ی جه‌ژن ده‌ستیان به هێرشه‌كانی خۆیان كرده‌وه له دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.