Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:40

خامنه‌یی: ئه‌مریکا له‌پشت خۆپیشاندانه‌که‌ی تارانه‌

بۆیەکەمینجار لە ساڵی 1979 وە، بازاڕی گەورەی تاران داخرا
کوردستان TV
#11
100%


ئەمڕۆ 30ی حوزەیرانی 2018 عەلی خامنەئی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ چەند دەوڵەتێکی ناوچەکە رێککەوتوە بۆ دروستکردنی پشێوی لەناو ئێراندا و دەیەوێت ئاسایش و سەقامگیرییەکەی تێکبدات.

لەسەر خۆپیشاندانەکانی پایتەختی وڵاتەکەی، ئایەتوڵڵا عەڵی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هاتە دەنگ و ئەمەریکا بە هۆکاری ئەو خۆپیشاندانانە تۆمەتبار دەکات.

خامنەیی لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەوان فشاری ئابووری دەکەن تاکو نەتەوە و سیستمەکە له‌یه‌كتری جیابکەنەوە... بەڵام شەش سەرۆکی دیکەی ئەمەریکا هەمان رێگایان تاقیکردۆتەوە و دواتر خۆیان بەدەستەوەداوە.

ئەوەشی گوت: ئێران رەتیدەکاتەوە کە خۆی بۆ فشارە ئەمریکییەکان بەدەستەوە بدات، چونکە باجی خۆ بەدەستەوەدان بۆ ئەمریکا زۆر زیاترە لە باجی خۆڕاگرتن بە روویدا.

لە رۆژی سێشەممەوە(26/06/2018)، خۆپیشاندنی بەرفراوان لە تارانی پایتەختی ئێران دژی سیستمی بەڕێوەبردن و خراپی باری ئابووری دەستیپێکردووە، بەو هۆیەشه‌وە بۆیەکەمینجار لە ساڵی 1979 وە، بازاڕی گەورەی تاران داخرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.