Erbil 20°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:49

یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ماوه‌ی سزاکانی سه‌ر رووسیای بۆ شه‌ش مانگی دیکه‌ درێژکرده‌وه‌

سزاكان بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌خۆده‌گرێت
کوردستان TV
100%


یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیای بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌ درێژکردەوە كه‌ به‌هۆی ناسه‌قامگیركردنی ئۆكرایناوه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوو.

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ لێدوانێكیدا له‌باره‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئەورووپا كه‌ 28 و 29ی حوزه‌یران له‌ برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌چوو و به‌رده‌وامه‌، رایگه‌یاندووه‌ بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا دراوه‌.

18ی ئازاری 2014 رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كۆماری سه‌ربه‌خۆی قرم و شاری سیڤاستۆپۆڵدا. دواتر به‌هۆی داگیركردنی قرم و سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا و چەند وڵاتێکی دیکە سزایان بەسەر رووسیادا سەپاند.

یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌ره‌تا له‌ 2014دا سزای ئابووریی به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند. به‌پێی سزاكان كه‌ له‌ئێستادا ماوه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه‌، 28 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ چه‌ك به‌ رووسیا نافرۆشن، كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و گازی رووسیا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا سنووردارده‌كرێت. هه‌روه‌ها بانكه‌ رووسییه‌كانیش له‌ كه‌رتی دارایی ئه‌ورووپا وه‌ده‌رده‌نرێن.

سزاكان به‌تایبه‌تی سنوورداركردنی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌خۆده‌گرێت و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك ماوه‌كه‌ی درێژده‌كرێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.