ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق رایده‌گه‌ێنێت، جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌شه‌واندا تۆقێنه‌ره و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ژماره‌ی چه‌كدارانی مه‌فره‌زه‌كانیان ده‌گاته 70 چه‌كدار، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی قه‌زای داقوقیش ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق توانای پاراستنی ناوچه كاكه‌یی نیشینه‌كانی نییه و ته‌نها چاره‌سه‌ریش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه‌كه.
نه‌قیب سۆران حسێن، ئه‌فسه‌ر له سوپای عێراق، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: جموجۆڵه‌كانی داعش له‌شه‌واندا تۆقێنه‌ره، به مه‌فره‌زه‌ی گه‌وره ده‌سورێنه‌وه به‌ناوچه‌كه‌دا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ژماره‌ی چه‌كدارانی مه‌فره‌زه‌كانیان ده‌گاته 70 چه‌كدار.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای گوتیشی: چه‌كدارانی داعش له‌رۆژدا ده‌چنه نێو حه‌شارگه‌كانیان و نابینرێن، به‌ڵام به‌شه‌وان هێرشه‌كانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن.
هاوكات زیاد كاكه‌یی، دانیشتووی قه‌زای داقوق رایگه‌یاندووه:حكومه‌تی عێراق توانای پاراستنی ناوچه كاكه‌یی نیشینه‌كانی نییه و كاكه‌ییه‌كانیشی له‌چه‌ك داماڵیوه.
گوتیشی: حكومه‌تی عێراق نه‌ك نامانپارێ، به‌ڵكو چه‌كه‌كانمان لێده‌سێنێت ، داعش‌یش به‌ئاره‌زوی خۆی هێرشمان ده‌كاته سه‌ر، ته‌نها چاره‌سه‌ریش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه‌كه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.