كاتژمێر 6ى ئێوارەی ئەمرۆ هه‌ینى 29/6/2018، پیاوێكى ئاواره، كه لەدایکبووی ساڵی 1967ەو خێزاندارەو چوار منداڵی هەیە، لەسەر پردی ئەڵوەن لە شاری خانەقین خۆی فڕێدایە خوارەوە و سه‌ره‌نجام ناوبراو دەستبەجێ گیانى لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان، پیاوەكە خەڵكی قەزای میقدادییەو ئاوارەی شارى خانەقین بووە، لەوێش وه‌كو شۆفێر كارى كردووە، به‌لام بەهۆی خراپی دۆخى گوزه‌رانیه‌وه په‌ناى بۆ ئه‌م جوره كرده‌وه‌یه‌ى بردووه و سه‌ره‌نجام ناوبراو گیانى له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى قه‌زاى خانه‌قین، رایگه‌یاند" كه ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى ده‌كرێت و لێكۆلینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.