بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەهۆی ئەو شەپۆلە تۆزو خۆڵەی كه ئهمرۆ ههینى شاری کەرکوک و خورماتووی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی کوورتبوونەوەی مەودای بینین.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی رایگەیاندووە" بەهۆی خێرایی باوه، خۆڵ بارین لە بەشێك لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمى كوردستان بەردەوامە و مەودای بینین کوورت بووەتەوە، بەجۆرێك: لە هەولێر مەودای بینین ٥ کیلۆمەترە و لە شەمامک ٣ کیلۆمەتره و لە دهۆک و زاخۆ ٩ کیلۆمەتره و لە کەرکوک ١ کیلۆمەتره و لە خوورماتووش ٨٠٠ کیلۆمەتر ئاسۆی بینینە.
شەپۆلەکە لە کاتژمێر ١:٣٠ى خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دهستیپێكردووه، بەڵام کەشناسی هەرێم ئاماژەی بە وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلەکەى نەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.