ڕۆژنامەی "فایناشناڵ تایمز" بڵاویکردەوە، کە بریاره مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو سەردانی کۆریای باکوور بکات.
ڕۆژنامەکە لەسهر زاری ژمارهیهك بەرپرسى ئەمەریکی بڵاویکردووتەوە، كه پەمپیۆ سەردانی پیونگیانگ دهکات و دۆسیهى ئهتۆمى كوریاى باكوور لهگهل بهرپرسانى ئهو وولاته تاوتوێ دهكات.
له لایهكى ترهوه دوای 70 ساڵ، ئەمڕۆ ههینى بەشێوەیەکی رەسمی سوپای ئەمریکا بنکەی سەرەکیی خۆی لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور داخست.
بەگوێرەی ئاژانسی (ئەسیۆشێت پرێس) بەرپرسانی باڵای ئەمریکا رەتیانکردووەتەوە ئەو بڕیارەی پنتاگۆن پەیوەندی بە بەرەو پێشچوونەکانی ئەم دواییەی نیمچە دوورگەی کۆریاوە هەبێت، تەنانەت ئەو کۆبوونەوە لووتکەیەش کە لە نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکووردا روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.