ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29-6-2018 به‌رپرسانى ده‌ریاوانى ولاتى لیبیا ڕایانگه‌یاند" كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى كه‌شتییه‌كى كۆچبه‌ران، كه زیاتر له 100 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو له سنووره ئاوییه‌كانی لیبیا ژێر ئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه 100 كۆچبه‌ر خنكان و دواتر توانرا ته‌نها 14 كۆچبه‌ر ڕزگار بكرێت.
ده‌ریاوانى ولاتى لیبیا هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینى دوو كه‌شتی تر، كه به‌شێوه‌ی نایاسایی كۆچبه‌ریان هه‌ڵگرتبوو ڕاسانگرت و نه‌یانهێشت به ده‌ریادا برۆن.
تێزانین ژماره‌ى كۆچبه‌ران له‌ولاتانى ئه‌فریقیاو عه‌ره‌بیدا زیادى كردوه‌و هه‌ر رۆژ به‌هۆى وه‌رگه‌رانى كه‌شتیه‌كان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له لایه‌كى تره‌وه ئاژانسی "ئەنادۆڵ"ی تورکیا بڵاویکردەوە، پاش کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا بەڕێوەچوو، تیایدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی سەنتەری نوێی کۆچبەری لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەنەوەو بڕی سێ ملیار یۆرۆ، وەک هاوكارى بۆ کۆچبەرانی سووریا دابین بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.