Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:28

عێراق فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ 12 تیرۆریستى داعش جێبه‌جێکرد

وسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌م هه‌واله‌ى راگه‌یاند
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29/6/2018 نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانى له‌ سێداره‌دان به‌ تۆمى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى بۆ 12 چه‌كدارى تیرۆریستى سه‌ربه‌ رێكخراوى داعش جێبه‌جێكراوه‌.

نوسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێنمایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، فه‌رمانى دادگایى له‌ سێداره‌دانى 12 تیرۆرست جێبه‌جێكراوه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌، جێبه‌جێكردنى حوكمه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ فه‌رمانى له‌ سێداره‌دانى ئه‌و سزادراوانه‌ پله‌ى كۆتایى وه‌رگرتووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.