ئەمرۆ پێنجشه‌ممه 28/6/2018، له رێوره‌سمێكى شایسته‌دا لە ولاتى ڤاتیکان به ئاماده‌بوونى پاپاى فاتیكان، پلەی کاردیناڵی به‌خشرایه مار لویس رافایلى یەکەم "ساکۆ" پاتریاکی کلدانییەکانی عێراق، کە خەڵکی قەزای زاخۆی سەر بە پاریزگای دهۆکه.
ئەم پلەیە دواى پله‌ى "پاپا"ى پێشه‌واى گشتى مه‌سیحییه‌كانى جیهان دێت، كه ئه‌مرۆ به كریستیانێكى خه‌لكى زاخۆ ده‌درێت، كه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نى فاتیكاندا پله‌یه‌كى زۆر بەرزەو لە ته‌واوى رۆژهەڵاتی ناوه‌راست و جیهان ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگى خۆى ده‌بێت، بەتایبەت كه ئه‌مرۆ "ساكۆ" ئه‌و پلیه وه‌رده‌گرێت و بۆ خەڵکی هه‌رێمى کوردستان جێگه‌ى رێز‌و بایه‌خێكى نێوده‌وله‌تى یه.
كاردینال "ساكۆ"، له‌ناو 14 پاتریاکی تر‌ى جیهانیدا، هەڵبژێردرا بۆ پله‌ى كاردینال و لە داهاتووشدا دەتوانێت ببێتە پاپاو ئێستاش کاردیناڵەکان کەسانی نزیکی پاپای ڤاتیکانن و کارتێکردنیان لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان هەیە.
كارینال "ساكۆ" پێشتر‌و ئێستاش چه‌ندین جار له مه‌راسیمه‌كاندا رۆلى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاندووه له پاراستنى گیانى ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كان و كرنه‌وه‌ى باوه‌ش بۆ ته‌واوى كریستیانه‌كانى عێراق، كه له كاتى ناله‌بارى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كانى عێراق روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه‌و وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كى ئارام له شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
تێزانین ده‌سته‌ى كاردیناله‌كان ناوه‌ندێكى فه‌رمین له ئه‌سقه‌فییه‌ى كاسۆلیكى ئاینى مه‌سیحى كه پێى ده‌گوترێت ئه‌نجوومه‌نى راوێژكارى، هه‌روه‌ها له كاتى مردنى پاپادا كاردیناله‌كان پاپاى تازه هه‌ڵده‌بژێرن و له‌ناو خۆیاندا یه‌كێك ده‌كه‌نه پاپا.
مار لویس روفائیلى یه‌كه‌م "ساكۆ" له ساڵى 1948 له شارۆچكه‌ى زاخۆ له دایك بووه و له ساڵى 1963دا بۆته قوتابى له په‌یمانگاى ماریوحه‌نناى حه‌بیب له شارى موسڵ و له ساڵى 1974دا وه‌ك قه‌شه له شارى موسڵ ده‌ستنیشان كراوه، هه‌روه‌ها لە شوباتی ساڵی 2013ـەوە بووەتە پاتریریکی کلدانی کاسیۆلیکەکانى عێراق، كه خاوه‌نى دوو بروانامه‌ى دكتۆرایه له زانکۆی بابۆی رۆماو زانكۆى سۆربۆنى فه‌ره‌نسى، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرى بروانامه‌ى ماسته‌ره له فیقهى ئیسلامی‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.