Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 20:22

به‌پێیی رێککه‌وتنێک ئاواره‌کانی موسڵ ده‌گه‌رێنه‌وه‌

لەهەولێر شاندێكی هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی وەفدێكی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە ئاوارەكان، بڵاوكردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بە سەرپەرشتیی كەریم شەنگالی، وەزیری ناوخۆ و مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆبوونەوەكە بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گێڕانەی ئاوارەكانی نەینەوا بووەو لەوبارەیەوە رێككەوتنێك واژۆكراوە.

ئاماژە بەوشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رەوشی ئاوارەكانی موسڵ لە پارێزگاكانی هەرێم كراوە و كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی پێشووی خۆیان و كاركردن بۆ لابردنی ئەو كۆسپانە، گفتوگۆیان لەسەر كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاردراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بنكەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پێكبهێنرێت، بە مەبەستی گێڕانەوەی ئاوارەكانی نێوان هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر و پارێزگای نەینەوا و كردنەوەی رێگاوبانەكان بە مەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گەڕانەوەیان و چالاككردنی بازرگانیی لەو نێوانەدا.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رونیشیكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیار دەركراوە بە مەبەستی دابینكردنی شایستە داراییەكان بۆ كچە كوردە ئێزدییە رزگاربووەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاوارەكان لەو شوێنانەی بۆی دەگەڕێنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.