به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای كرد ته‌رمی ژنێكی نه‌ناسراو له ناو بیری گوندێكی سنوری ناحیه‌ی چوارقوڕنه دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی راپه‌ڕین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: ته‌رمی ژنه‌كه له‌ناو بیرێكی گوندی (دووگردكان)ی سنوری ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ربه قه‌زای رانیه، به خنكاوی دۆزراوه‌ته‌وه و ناسنامه‌كه‌شی دیار نییه.
پۆلیسی راپه‌ڕین داواشیكردووه هه‌ر كه‌سێك خۆی به خاوه‌ن و كه‌سوكاری ئه‌و ژنه خنكاوه ده‌زانێت، سه‌ردانی پزیشكی دادی رانیه بكات، چونكه ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزشیكی دادی ئه‌و قه‌زایه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.