كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی به ناوی " ئیكیم " سه‌رقاڵی دروستكردن و په‌ره‌پێدانی رۆبۆتێكه كه ده‌توانێت به خێراییه‌كی زۆر پیتزا دروستبكات .
ئه‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه له هه‌ولی ئه‌وه‌دایه په‌ره به كاری رۆبۆتێك بدات كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به خێراییه‌كی زۆر و زیاتر له خێرایی مرۆڤ پیتزا ئاماده و دروستبكات و ئاوی ته‌ماته‌ی به‌سه‌ردا بكات دوای ئه‌مه‌ش بیخاته ناو فرن و پاشان ده‌ریبكات و پارچه پارچه‌شی بكات .
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه ئاشكرایكردووه ، ئه‌م رۆبۆته توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت له كاتژمێرێكدا " 120 " پارچه‌ی بچووك له پیتزا ئاماده بكات ، له كاتێكدا مرۆڤ له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌توانێت ته‌نیا " 40 " پارچه پیتزا ئاماده بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.