لەکاتی گواستنەوەی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال لە پەخشی راستەوخۆدا، كچه په‌یامنێریكی وەرزشی له لایه‌ن پیاوێكه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌رو ماچده‌كرێت .
جولیه‌ت گۆنرالیس ،خانمه په‌یامنێری كه‌ناڵی DW ی ناسراوی ئه‌ڵمانی لە کاتی گواستنەوەی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان بە شێوەی راستەوخۆ کە تایبەت بووە به مۆدنیال ، پیاوێك له‌پڕ دەستی ده‌گرێت و روومه‌ته‌كانی ماچده‌كات و ده‌ست له سینگی ده‌دات كه بووه هۆی بێزاركردنی كچه په‌یامنێره‌كه و له ئه‌نجامدا ئه‌م دیمه‌نه له میدیاكانی جیهان ده‌نگی دایه‌وه .
دوای ئه‌م ره‌فتاره نه‌شیاوه هه‌ریه‌ك له په‌یامنێر و هانده‌ره‌كه له رێگه‌ی سكایپه‌وه په‌یوه‌ندیان ئه‌نجامدا كه تێیدا هانده‌ره‌كه داوای لێبووردنی له په‌یامنێره‌كه كردوو پێی راگه‌یاند كه كه به مه‌به‌ستی بێزاركردن و بێ رێزی نه‌بووه ، له به‌رامبه‌ردا " جۆلیهت " له هانده‌ره‌كه خۆشده‌بێت و داوا له هانده‌ره‌كه ده‌كات كاری وا نه‌شیاو دووباره نه‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.