سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە 13 فڕۆکە و 14 ھێلیکۆپتەری جەنگی لەگەڵ 1140 سەربازی وڵاتەکەی لە میانی چەند رۆژی رابردوودا لە سووریا کێشاوەتەوە.
لە میانی رێوڕەسمێکدا کە بۆ دەرچووانی زانکۆکانی سەربازی لە کرملین ساز کرابوو، ڤلادیمیر پوتین جەختیکردەوە کە گرنگە سوود لەو شارەزاییە وەربگیرێت کە ھێزەکانی رووسیا لە سووریا بەدەستیان ھێناوە.
پوتین ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی رابردووی بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی حمێمیم لە سووریا، ده‌ستیان به كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان لەو وڵاتە كردووه و گوتی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه 13 فڕۆکە و 14 ھێلیکۆپتەری جەنگی لەگەڵ 1140 سەربازمان كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌م مرۆڤانه هه‌موویان خاوه‌ن ئه‌زموونن و ئه‌زموونی جه‌نگییان هه‌یه.
پوتین هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گووت كه به‌م نزیكانه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی ئه‌ڤه‌نگاردی كیشوه‌ربڕ ده‌كه‌ن كه مانگی ئادار له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی باسی كردبوو. ساڵی داهاتووش ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیكیی سمارتی كیشوه‌ربڕ ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، ھێلیکۆپتەرێکی دیکە لە جۆری 52k بە تەواوی تیمەکەیەوە لە سووریا کشاوەتەوە و گەڕاوەتەوە رووسیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.