پۆلیسى راپه‌ڕین رایگەیاند: هه‌ڵمه‌تێكمان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكێلى بێ سه‌ره‌تایى ده‌ستپێكردووه.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسى راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە پێناوی سەروەری یاسا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بەمەبەستی بنبڕکردنی دیاردەی هەڵنەگرتنی چەک و بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سنورەکەیاندا ده‌ستپێكردووه.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەر چەکێک کە مۆڵەتی نەبێت خاوەنی لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت، ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن و دەستیش ده‌گرن بەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.