Erbil 17°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 03:19

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ ئاگادارییه‌کی به‌په‌له‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

به‌هۆی زیادبوونی چه‌ند پشكێكی دیاری كراو
کوردستان TV
#7
100%

ئاگادارییه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شتی حه‌ج بكه‌ن بۆ حه‌جی ئه‌مساڵی 2018 به‌ ڕێگه‌ی حه‌جی بازرگانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌ولێر بكه‌ن

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌، له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی زیادبوونی (چه‌ند پشكێكی دیاری كراو) له‌حه‌جی جۆری بازرگانی ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌رێگه‌ی حه‌جی بازرگانی كه‌ بره‌كه‌ی( 8) هه‌زار دۆلاره‌ كه‌ ده‌كاته‌ ( 80 ) وه‌ره‌قه‌، سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ن بۆ ئه‌مساڵ ٢٠١٨ ئه‌وا ته‌نیا له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كه‌ده‌كاته‌ ڕۆژانی  شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو(  30/6/2018 ) تاوه‌كو ( 1/7/2018 )سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی پارێزگای  هه‌ولێر بكه‌ن له‌ناو مزگه‌وتی سواف و ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن له‌گه‌ڵ هێنانی پاساپۆرت وبڕی پاره‌ی دیاری كراو، به‌و مه‌رجه‌ی ڕۆژی به‌سه‌ر چوونی پاساپۆرته‌ كانیان له‌ 15/3/2019 كه‌متر نه‌بێت.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت:ژماره‌ی حه‌جی بازرگانی ڕێژه‌یه‌كی دیاری كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.