Erbil 17°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 03:16

ئه‌مڕۆ 31 ساڵ به‌سه‌ر تراژیدیای کیمیابارانکردنی شاری سه‌رده‌شت تێپه‌ڕده‌بێت

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كیمیا بارانه‌دا 130 هاوڵاتی شه‌هید و زیاتر له‌  8 هه‌زار كه‌سیش ژه‌هراوی بوون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له‌ به‌رواری 28/6/1988 و كاتژمێر 4:30 خوله‌ك كه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ بوو، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ڕژێمی به‌عسی عێراق به‌ ئاسمانی سه‌رده‌شتدا سورانه‌وه‌ و 7 بۆمبی خه‌رده‌لیان به‌ سه‌ر شاره‌كه‌دا باراند كه‌ 2 بۆمب به‌ر بازاری شاره‌كه‌ كه‌وتن و 2 بۆمبی تر به‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی كه‌وتن و 3 بۆمبی تر له‌ باخ و باخاته‌كانی ده‌ور و پشتی شاره‌كه‌ كه‌وتنه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كیمیا بارانه‌دا 130 هاوڵاتی كورد شه‌هید و زیاتر له‌  8 هه‌زار كه‌سیش ژه‌هراوی بوون.

شایه‌نی باسه‌ ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و كیمیا بارانه‌ تا ئێستاش له‌شاره‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و هێشتا به‌ركه‌وته‌كانی چه‌كی كیمیایی له‌ شاره‌كه‌دا به‌ ده‌ست ئازارو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و چه‌كه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌دا ده‌ناڵێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.