Erbil 9°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 03:38

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق داوای هاوکاری له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن

دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش
کوردستان TV
#7
100%

دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركوك و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق داوا ده‌كه‌ن به‌ به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی فراوان بكرێته‌ سه‌ر مۆڵگه‌و پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

فه‌ریق روكن مزهه‌ر عه‌زاوی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووه‌: ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی به‌ به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ چه‌كدارانی داعش جموجۆڵه‌كانیان تێدا زیاد كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌شت كه‌سییان له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق گولـله‌بارانكرد،ترس و راوكێیه‌كی زۆر له‌ نێو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاوبۆته‌وه‌و داوای هاوكاری له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌/ به‌غداد ئه‌لیۆم

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.