دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 34 ساڵان به چه‌كی جۆری كلاشنكۆف له شاره‌دێی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه كوژرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیدره‌ی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێنراوێدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، ته‌رمی هاوڵاتیێكی ته‌مه‌ن ( 34 ) له ڕه‌گه‌زی نێر به‌ناوی ( م،ح،ق ) كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌شی شاری ڕانیه‌یه هێنرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه كه له ناحیه‌ی چوارقوڕنه فیشه‌كێكی به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وتبوو به‌هۆی ئه‌و فیشه‌كه‌شه‌وه گیانی له ده‌ستدابوو.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵی خزمێكی ده‌كات له گه‌ڕه‌كی یه‌كێتی شاره‌دێی چوارقوڕنه و له‌كاتی مامه‌ڵه كردن به چه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ( ك،م،م ) فیشه‌كێك له‌ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌ر ناوبراو ده‌كه‌وێت و به هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: دوا به دوای ڕووداوه‌كه، ئه‌فسه‌ری ئێشكگری به‌شی پۆلیسی ڕانیه و به‌ڵگه‌كانی تاوان و بنكه‌ی پۆلیسی چوارقوڕنه ده‌گه‌نه شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوو له جۆری كڵاشنكۆف ودۆسیه‌ی لێكۆڵینوه بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: دواتر ته‌رمی ناوبراو به‌ڕێكرا بۆ پزیشكاری دادوه‌ری ڕانیه و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه ڕێكخرا و ( ك،م،م ) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیرا و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.