بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی ئه‌ڵماس كه بریاره له 30/6/2018 له هۆتێل رۆتانا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت ، شاجوانانی ساڵانی رابردووی وڵاتی لبنان له هه‌ولێر ده‌بن .
به‌رێوه‌به‌ری به بازاركردن له ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان " سیروان تۆفیق " ئاشكرایده‌كات ، هاتنی ئه‌م شاجوانانه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی ئه‌ڵماسه كه ساڵانه به چاودێری و پاڵپشتی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان سازده‌كرێت ، شاجوانه‌كانیش بریتیین له " كارۆلین خوری ، كریستن خوری ، دیانا نه‌بی عه‌لا و ریما عه‌بدولخالق " ن ، كه شاجوانه‌كانی ساڵانی 2015 ، 2016 و 2017 و شاجوانی جیاواز جیاوازن .
جێی باسه ، به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی گه‌شتوگوزار ، ساڵانه هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵ و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.