Erbil 19°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:37

هیندستان مه‌ترسیدارترین وڵاته‌ بۆ ژنان

ئه‌مریكا له‌ پله‌ی ١٠یەمی مەترسیدارترین وڵاتی جیهاندایە بۆ ژنان
کوردستان TV
100%

لەسەر بنەمای چاودێری تەندروستی و جیاکاری و دابونەریتە خراپەکان و توندوتیژی سێکسی و جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ، نزیكه‌ی 550 كه‌سی پسپۆر له‌ بواری كێشه‌كانی ژن له‌ سه‌ر ئاستی جیهان توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ كۆتاییدا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌ك دیاری بكه‌ن .

دامه‌زراوه‌ی تۆماس رۆیته‌رز كه‌ تایبه‌ته‌ به‌م بواره‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ریخستووه‌ بەهۆی بەرزی ڕێژەی توندوتیژی سێکسی و گێچەڵ دژ بە ژنان و دابونەریتە خراپەکانی وڵاتەکە و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کە ئەوەش (بەکەنیزەکردن و ناچارکردنیان بۆ کارکردن) دەگرێتەوە ، وڵاتی هیندستان به‌ مه‌ترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ ژنان داده‌نرێت .

 به‌ گوێرەی دامەزراوەکە وڵاتی ئەفغانستان بە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ ژنان دادەنرێت لەدوای هیندستان ، هۆکارەکەی بۆ ڕێکخراوی تاڵیبان دەگەڕێتەوە کە ماوەی ١٧ ساڵە ژنان ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە، دیارترین لەو مەترسیانەش نەبوونی چاودێری تەندروستی و نەبوونی داهات و توندوتیژیەکانی دیکەی وڵاتەکەیە .

بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی و شەڕ و توندوتیژییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی سوریا لە ڕیزبەندی سێهەم وڵاتی مەترسیدار بۆ ژنان دێت ، هەروەها وڵاتی سۆماڵیش بەهۆی دابونەریت و کلتورە مەترسیدارەکانی وڵاتەکەوە خراوەتە چوارەم پلەی ڕیزبەندییەکە .
هەرچەندە لەڕووی بەدەستنەگەیشتنی داهات و جیاکاری ڕەگەزییەوە ،  سعودیه‌ بە دووەم خراپترین وڵات بۆ ژنان دادەنرێت ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی وڵاتەکە خراوەتە پێنجەم پلەی ڕیزبەندی وڵاتە مەترسیدارەکانی جیهان بۆ ژن، کە تیایدا مافی موڵکداری و مافی کارکردنیان پارێزراو نیە، هەروەها پێنجەم وڵاتیشە کە ژنان بەهۆی دابونەریتە کلتوریی و ئاینییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە .

ناوی هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی پاکستان و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و یەمەن و نایجریا له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له‌ پله‌ی١٠یەمی مەترسیدارترین وڵاتی جیهاندایە بۆ ژنان و تەنها وڵاتی ڕۆژئاوایە کە لەو ڕیزبەندیەدا ناوی هاتبێت ، ژنانی ئەمریکا ڕووبەڕووی ڕێژەیەکی بەرزی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی و گێچەڵ دەبنەوە .
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.