وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى 28%و له‌به‌شی وێژه‌یش 18% بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاوكرده‌وه، له‌مه‌راسیمێكیشدا پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، لە ھەولێر قوتابی پەیام نایف جەمال یەکەمی دووبارە بووە، له‌سلێمانیش بەستە یاسین یەکەمی بەشی زانستی پۆلی 12 بووە لەسەر ئاستی ھەرێم و تێکڕای نمرەکەی 99.14 بووە.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رێژه‌ی ده‌رچوون له خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی سه‌دا 65 بووه.
وەزیری پەروەردە گوتیشی: رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی %28 بووه، لە وێژەیش %18 بووە و هیچ قوتابییه‌كیش 100 لە 100ی نەهێناوە.
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، 57 قوتابی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە و کە 34 یان کوڕ و 23 یان کچن.
ئەوەش لە کاتێکدایە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە شاری هەولێر ئاشکرا کرد و دواتر ناوی یەکەم و دووەم و سێهەمەکانی هەردوو قۆناغەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.