Erbil 27°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:31

سەدر دەرگای هاوپەیمانییەتی بەرووی کوردو سوننە دەکاتەوە

تابتوانێت بەو هاوپەیمانییە حكومەتی داهاتوو پێكبهێنێت
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی لیستی سائیروون دەرگای هاوپەیمانییەكەی بەرووی لایەنە كوردو سوننییەكانی عێراق كردووەتەوە، كە سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیروون دەرگای هاوپەیمانییەكەی بەرووی لایەنە كوردو سوننییەكانی عێراق كردووەتەوە، كە سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

موقتەدا سەدر ماوەی رابردوو هاوپەیمانی لەگەڵ لیستی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری‌ و نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی پێكهێناو دەیەوێت هاوپەیمانییەكەی فراوان بكات.

بەپێی رۆژنامەی عەرەبی جەدید، سەدر دەیەوێت لەرێگەی راكێشانی لایەنە كوردی‌ و سوننیەكانی عێراق هاوپەیمانییەكەی فراوان بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەو هاوپەیمانییە حكومەتی داهاتوو پێكبهێنێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە سەدر سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بەو پێیەی لیستەكەی گەورەترین لیستی پەرلەمانییە و بەمافی خۆی دەزانێت ئەو هەنگاوە هەڵبگرێت.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو، دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌ندێك لایه‌ن تانه‌یان له‌ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گرت، ئه‌مه‌ش وای كرد پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق درێژه‌ بكێشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.