Erbil 27°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 23:31

لیژنەیەکی ئەمنی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێکهێنرا

‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگەیاندراوێکی لەسەر دیاردەی چەکداری بڵاوکردەوە
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت لیژنەیەکی ئەمنیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێکهێناوە بۆ كۆنترۆڵکردنی دیارده‌ی چه‌كداری‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، وەزارتەکەیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی هێزێکیان دروستکردووە تا رێوشوێنی ئه‌منی پێویست بگرنە بەر لەبەرامبەر کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی چەکداری و ئۆتۆمبێلی جام رەش و گۆمانلێکراو.

ئەوەشی خستوه‌تەڕوو،  لیژنە ئەمنیەکە پێکهاتوون لە هێزێكی هاوبه‌ش له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیس ‌و ئاسایش ‌و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی‌ و پۆلیسی هاتوچۆ، به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌كانیان له‌ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شارو له‌بازگه‌كاندا له‌ئاماده‌باشیدان بۆ بنه‌بركردنی كاری نایاسایی‌ و پاراستنی ئاسایش‌ و ئارامی هاوڵاتیان.

وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی‌ ئەمنی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌كا‌ت، بۆ رێگری كردن له‌دیارده‌ نه‌خوازراو نایاساییه‌كان پێویسته‌ هاوكاریان بن له‌پێدانی زانیاری دروست له ‌كاتی لێپرسینه‌وه‌دا.

رووداوەکانی تەقەکردن و کوشتن، خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و تادێت بە شێوەیەکی گشتی ئەو رووداوانە لە شار و شارۆچەکانی هەرێم روویان لە زیادبوون کردووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا زیاتر لە حەوت رووداوی تەقەکردن لە سنوری شاری سلێمانی تۆمارکراون و بەو هۆیەشەوە چوار کەس کوژراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.