بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوتی هەولێر ڕایگەیاند: پارێزگای هەولێر لەگەڵ بەغدا ڕیککەوتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نرخی بەنزین و لەمەودوا نرخی یەک لیتر بەنزین دەکرێتە 650 دینار و لە وێستگەکانی ڕزگاری و شۆڕش و عەنکاوە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2018 به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى نه‌وتى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین ده‌كرێته 650 دینار له وێستگه‌كانى (رزگاری و شۆڕش و عه‌نكاوه ) کە له ئێستادا ئه‌و وێستگانه تایبه‌تن به تاكسی و پاس.
مسته‌فا ته‌ها جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى نه‌وت و سوتەمەنى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به نوێنه‌رایه‌تى پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، رێککەوتن کراوە کە بەغدا رۆژانە بەنزین بۆ پارێزگاى هەولێر دابینبکات و نرخەکەشى 600 دینارە بۆ یەک لیتر و لەڕێگەى بەنزینخانە حکومیەکانەوە دابەشدەکرێت.
له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام لەبەغداوه بەنزین دەگات و ههموولایەکیش له‌و نرخه سوودمه‌ند ده‌بن و نرخى به‌نزینیش كه‌متر ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.