کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەفەرمی کۆتایی هاتنی وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر3ی پاش نیوەڕۆ وادەى تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان کۆتایی هات و جارێکی دیکە وادەی تۆمارکردن درێژ ناکرێتەوە.
شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بەمیدیاکانی ڕاگەیاندوە لە ماوەی ڕابردوودا تەنها سێ هاوپەیمانێتی پێکهێنراون و سێ هاوپەیمانیەتیەکە کە پێکهاتوون لە (لیستی سەردەم) و (بەرەو ئیسڵاح) و (یەکێتی نەتەوەیی).
ئاماژهى بۆ ئهوهشكرد، سبهى دۆسیهى هاوپهیمانیهكان دهخرێته بهردهم ئهنجومهنى كۆمسیاران بۆ پهسهندكردنى و سێ هاوپەیمانیش تۆمارکراوە.
شۆڕش حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد حزبەکانی (سۆسیالیست دیموکرات کوردستان و پارتی کرێکارانی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی کوردستان) لەژێر ناوی لیستی (سەردەم)، ھەروەھا (یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی) لە ژێر ناوی لیستی (بەرەو ئیسڵاح)، لەگەڵ ئەوەشدا مەسیحیەکانیش وەک ( ڕەوتی شلاما و بەیتی نەهرەین و یەکێتی نەتەوەیی کلدان) لەژێر ناوی (یەکێتی نەتەوەیی) هاوپەیمانیەتییان پێکهێناوە.
بڕیارە لە 30ی ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.