حكومه‌تى عێراق به‌رپرسی پێشووى پۆلیسى قه‌زای داقوقى ئازاد كرد ، دوای ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگیك ده‌ستگیری كرد بوو
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى پێمانى ڕاگه‌یاند ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 27 ى حوزه‌یرانى 2018 ، حكومه‌تى عێراق عەمید (كاوە غەریب عبدالرحمن) بەرێوبەری پێشوی پۆلیسی قەزای داقوق کە لەلایەن ئازاد كرد ، ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوەى چەند مانگێک لە زیندان بوو ، ئەمرۆ به‌بڕیاری دادگا له‌كاتى ئاماده‌بوونى له‌به‌رده‌م داوه‌ر به‌بریارێك ئازاد كرا
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، هێزه‌كانی عێراقى و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى %51 خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا و دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه ، وێڕای ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون .
هه‌ر له‌دوای 16 ى ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسانى كورد له‌سنوری كه‌ركوك دووچاری لادران هاتن له‌پۆسته‌كانیان و وه‌ده‌ستگیر كردن هاتن له‌لایه‌ن هێزه میلیشیا شیعه‌كان و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.