سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئاسۆیه‌كی ڕوون هه‌یه و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات به شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكانی میسر و وڵاتانی دیكه‌ش ده‌توانن وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/6/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تامر الملیجی كونسولی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له به‌ڕێز الملیجی كرد كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك كونسولی میسر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و پشتگیریی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی، كونسولی میسریش وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست بتوانێت په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریمی كوردستان بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر و چۆنیه‌تیی پته‌وكردنیان له بواره‌كانی ڕۆشنبیری، بازرگانی، ئابووری و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی كرا، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه ئاسۆیه‌كی ڕوون هه‌یه و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات به شێوه‌یه‌ك كۆمپانیاكانی میسر و وڵاتانی دیكه‌ش ده‌توانن وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن و بره‌و به په‌یوه‌ندی له بواره جیاكاندا بده‌ن.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.